وەزارەتی دادی عێراق یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوکردەوە
وەزیری دادی عێراق، خالید شوانی ڕایگەیاند لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بە فەرمی یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە، چووە واری جێبەجیکردنەوە.

Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزیری دادی عێراق، خالید شوانی ڕایگەیاند کە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیع، بڵاوکرایەوە.
خالید شوانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ دووشەممە، یاسای ژمارە ٧ی ئیستیحداسکردنی پارێزگای ھەڵەبجە لە وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە".
ڕاشیگەیاندووە: "لە ئەمڕۆوە یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیع، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە".
بەوەش بە فەرمی و یاسایی، ھەڵەبجە دەبێتە ١٩مین پارێزگای عێراق.
رۆژی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە پەسەند کرا.
دواتر لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥ سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی واژوو کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن