Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە هەولێر و ئاکرێ راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە سێ چالاکی جیاوازدا لە رۆژانی چوار و پێنجی تشرینی یەکەم، سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە بە هەموویان بڕی ١٠ کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆریان پێبووە و دوو کیلۆگرامیان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستی بەسەرداگیراوە کە لە مەنجەڵدا شاردرابوونەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، له رۆژی چواری تشرینی یەکەم، دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (ف،ا،م) و (ش،ع،س) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و بنكه‌ی نه‌هیشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ئاكرێ له سنووری قه‌زای ئاكرێ ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی حەوی کیلۆ و ٥٠٠ گرام مادده‌ی شلی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵدا گیرا.
له هەمان رۆژدا تۆمه‌تبارێک به ناوی (ا، ھ، ش) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر یه‌ك كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستالدا گیرا.
رۆژێک دواتر و لە پێنجی تشرینی یەکەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی دوو كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا گرت، كه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاماده كرابوو.
راشیانگەیاندووە، تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 14 له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.

