Necat Hazar
07 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2020
وان - AA
لە پارێزگای وان، ١٥ کیلۆ و ٢٤٠ گرام هیرۆین دەستی بەسەردا گیرا کە لەناو دەبەی هەڵگرتنی پەنیردا حەشاردرابوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای وان، هەڵمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەرتاسەری پارێزگاکە دژ بەوانە درێژەی هەیە کە بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و دەیگوازنەوە یان عەمباری دەکەن.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکاندا تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە ناوەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوەدا لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو لە رێگەی سەگی تایبەت بە دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر پشکنینیان ئەنجام دا.
لە هەڵمەتەکەدا بڕی ١٥ کیلۆ و ٢٤٠ گرام هیرۆین لەنێو ١٥ پاکەتدا دەستی بەسەرداگیرا کە لەناو سێ دەبەی پەنیردا حەشاردرابوون.
هەروەها لە هەڵمەتەکەدا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و رەوانەی ئاسایش کرا کە رێکاری یاسایی لەبارەیەوە درێژەی هەیە.