لەنێو بارهەڵگرێکدا لە وان دەستگیرا بەسەر ٦کگم هێرۆییندا
لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو-ی وان و لە بارهەڵگرێکدا ٦ کیلۆ و ٦٠ گرام هێرۆیین دەستی بەسەرداگیرا و کەسێکیش دەستبەسەر کرا.
Van
وان - AA
لە شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو-ی وان و لە بارهەڵگرێکدا ٦ کیلۆ و ٦٠ گرام هێرۆیین دەستی بەسەرداگیرا و کەسێکیش دەستبەسەر کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، کارەکان بۆ رێگری کردن لە هەر جۆرە بازرگانی، گواستنەوە، کۆگاکردنی ماددەی هۆشبەر بەردەوامی هەیە.
لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانی یەکەی بەرەنگاری تاوانی هۆشبەر، لەگەڕەکی جمهوریەت گەڕان و پشکنینیان بۆ بارهەڵگرێک کرد کە بەشێوەیەکی گوماناوی وەستابوو.
دوای ئەوەی سەگی تایبەت بە ئاشکرا کردنی ماددەی هۆشبەر بەکار هات لەکاتی گەڕان و پشکنیندا، لەنێو پشتی بارهەڵگرەکەدا ٦ کیلۆ و ٦٠ گرام ماددەی هێرۆیین لە ١١ پاکەتدا دۆزرایەوە.
لەو بارەیەوە کەسیک بەناوی ئ.ئ بەتۆمەتی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر و گواستنەوەی، دەستگیر کرا.