Özcan Yıldırım
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
لەناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق، بە پاڵپشتی ئاسمانی، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دراوە و ٨ تیرۆریستی پەکەکە لەچالاکی خران.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە کە سوپای تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای میت، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق ئەنجام داوە.
لەئۆپەراسیۆنەکەدا کە بە پاڵپشتی ئاسمانی ئەنجام دراوە، ٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.