Süleyman Elçin
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
ئانتالیا- AA
قوتدانی ماددەی ھۆشبەر یەکێکە لە باوترین رێگاکانی بازرگانیکردن بە ماددە قەدەغەکراوەکان و بەوشێوەیە لە سنوورەکان و پشکنینە ئەمنییەکان دەپەڕێندرێتەوە.
ئەمجارەیش تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە شاری ئانتالیا، چوار گومانلێکراوی بەڕەچەڵەک مەغریب-یان خستە ژێر چاودێرییەوە کە گوماندەکرا ماددەی ھۆشبەریان ھێنابێتە ناو تورکیاوە.
گومانلێکراوەکان لە فڕۆکەخانەی ئانتالیا و دوای دابەزینیان لە فڕۆکە راستەوخۆ دەستگیرکران.
لەمیانی ئەو پشکنینانەی کە لە نەخۆشخانە بۆ دەستگیرکراوەکان ئەنجامدرا لە گەدە و ریخۆڵەکانیاندا، سێ کیلۆ و ٤٠٠ گرام ماریجوانا دۆزرایەوە کە لە رێگەی ٤٠٠ کەپسولەوە قوتیاندابوو.