Muhammed Boztepe
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگەیاند کە لە شارۆچکەی لیجە سەربە پارێزگای دیاربەکر، ده‌ستبه‌سه‌ر پێنج تۆن و ٨١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ١٤ ملیۆن و ١٦٩ هه‌زار و ١٥٠ تۆن ره‌گی خه‌شخاشدا گیراوە.
سولەیمان سۆیڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە کە گورزێکی گەورە لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە وەشێندراوە.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند ''ئەمڕۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنی ناکرۆ تیرۆریزم- هەورەبروسکە ٧دا لە لیجەی دیاربەکر، ده‌ستبه‌سه‌ر پێنج تۆن و ٨١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ١٤ ملیۆن و ١٦٩ هه‌زار و ١٥٠ تۆن ره‌گی خه‌شخاشدا گیرا. دەستخۆش جەندرمە''.