Muzaffer Çağlıyaner
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
هاتای – AA
به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ، بۆ جارێكی دیكه له ئاسمانه‌وه، ده‌ست كرایه‌وه به هه‌وڵەکان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی کە له دارستانه‌كه‌ی قه‌زای ئه‌نتاكیا سەربە پارێزگای هاتای كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی كه له پێنجی ئه‌یلووله‌وه ئه‌و دارستانه‌ی گرتووه‌ته‌وه كه له گونده‌كانی ئیچمهلهر، كیسهجیك و كارڵیسوی هه‌ڵكه‌وتووه.
به‌هۆی ئەوەی کە شه‌وی رابردوو تاریک بوو، هه‌وڵه‌كان له ئاسمانه‌وه راگیران و به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆش هەلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌كان ده‌ستیان كرده‌وه به هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
پێنج رۆژه ئه‌و ئاگره كه‌وتووه‌ته‌وه و به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ش دوو فڕۆكه، ١٢ هەلیكۆپته‌ر، ١٨٢ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه، ٢٤ ئامێری كار و ٧٩٢ كارمه‌ند كه ٤٥یان كارمه‌ندی ته‌كنیكین بۆ ئه‌مه ئه‌ركدار كراون.