İbrahim Erikan,Hemın Othman Mohammed
04 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2019
ھاتای - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "دەیبینن کە لە ھەموو پلاتفۆرمێکدا چەندە ھەوڵمان داوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دەورووبەرمان، ئاگری سووریا. لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە بیگرن تا چارەسەری سیاسیی، زۆر ھەوڵ دەدەین و کاردەکەین تا خۆرھەڵاتی فورات لە تیرۆریستان پاکدەکرێتەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "دەبینین ئەو وڵاتە موسڵمانانەی لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەترسن دەستیانکردووە بە خولانەوە، تەنانەت ھەندێک وڵات ھەن گوشار لە فەڵەستینییەکان دەکەن و پێیان دەڵێن 'ئێوەش زۆر دەنگ مەکەن'. باس لە وڵاتی موسڵمان دەکەم، باس لە ئەمریکا ناکەم. ئایا ئەوانە خاوەندارێتی قودس دەکەن؟ کاتێک لە میانی دوو ساڵی رابردوودا لە لووتکەکانی ئیسلامی و ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە زۆرینەی رەھا بڕیار دژبە ئەمریکا و ئیسرائیل دەرکرا، ترس و لەرزەی ئەو وڵاتانەمان بینی".