Cem Genco
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
هاتای – AA
كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ره‌یحانلی سەربە پارێزگای هاتای خۆشحاڵن به ده‌ستگیركردنی ئه‌رجان بایات كه ناوی له لیستی شینی داواكراواندایه و یه‌كێكه له به‌رپرسیارانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ره‌یحانلی.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو ده‌ستگیركردنی ئه‌رجان بایات كه ناوی له لیستی شینی داواكراواندایه و یه‌كێكه له به‌رپرسیارانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ره‌یحانلی راگه‌یاند، خۆشحاڵی كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هیدانی ١١ی ئایار، ئه‌حمه‌د تونا كه ئۆغڵوجان'ی كوڕی له‌و هێرشه‌دا شه‌هید بوو رایگه‌یاند: "زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ی تیرۆریستێكی دیكه‌یش ده‌ستگیر كرا. دڵنیابووین له‌وه‌ی زوو یان دره‌نگ ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ئه‌و تیرۆریستهیش ده‌ستگیر ده‌كات و ناهێڵێت خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ بڕوات".