Hasan Namlı
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
دیاربەکر- AA
دوای پاککردنەوەی ناوەندی شارەکان لە تیرۆریستانی پەکەکە ئۆپەڕاسیۆنەکان لە ناوچەکانی دەرەوەی شاردا چڕترکرانەوە.
سەرەڕای دۆزینەوەی حەشارگەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئۆپەڕاسیۆنەکانی دژبە بازرگانییکردن بە ماددەی هۆشبەر زەرەرێکی گەورەی لە سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەدات.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپەڕاسیۆنەکانیاندا لە قەزای لیجە و دەورووبەری کە بەهۆی گونجاوی کەشوهەوایەوە بڕێکی زۆر خەشخاش لە زەوییەکانیدا چێنراوە، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە ماریجوانادا گرتووە کە تیرۆریستانی پەکەکە لەو رووەکی خەشخاشانەوە دروستی دەکەن و بازرگانی پێوە دەکەن.
هەزار و ٤٩٥ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کار لە ئۆپەراسیۆنەکانی جەندرمەی دیاربەکر-دا دەکەن کە ئامانجیان سەلماندنی پەیوەندی نێوان بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لەڕێگەی بەڵگەی حاشا هەڵنەگرەوە، دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرە شاردراوەکان، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ماددە هۆشبەرەکان دەشارنەوە و لە چالاکی خستنی تیرۆریستەکانە.
تیمەکان نێردران بۆ قەزای لیجە و لە چەند خاڵێکی جیاوازدا کێڵگەی رووەکی خەشخاش-یان دەست نیشان کرد و دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلەکانی ئاودێریدا گرت و رووەکەکانی خەشخاش-یان هەر لە شوێنی خۆی لەناوبرد.