15 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2020
زاخۆ - AA
ئاسایشی کۆمەڵگەی سنووری ئیبراھیم خەلیل دەستگیر کردنی پێنج کەسی بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
بەڕێوبەری ئاسایشی ئیبراھیم خەلیل عەبدولوھاب محەمەد عیسا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرای کردووە کە ئەو ئوپەراسیونە بەھاوکاری لەگەل ئاسایشی دھۆک بەپلانێکی توکمە لەدھوک ئەنجامدراوە و توانراوە پێنج کەس دەستگیر بکرێت.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل، تۆمەتباران بری ٣٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەریان لە جۆری ھێڕویین لێگیراوە.
عەبدولوھاب محەمەد راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوان سێیان خەڵکی ناوچەکە و دوو کەسیشیان لە دانیشتوانی کەمپی مەخمورن.