عێراق

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوویەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوویەوە.

Fakhradın Ibrahım Mohammad  | 15.02.2020 - نوێکردنەوە : 15.02.2020
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوویەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوویەوە.

بە پێی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کراوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، "وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات. گوتووشیەتی کە دەیانەوێت دۆخی عێراق ئارام و سەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت".

لە بەرامبەردا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا کرووەتەوە و داواشی لە رووسیا کرد رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın