Abdullah Abdulmanaf Shukur
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتهكه لە راگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، "١٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٥٣ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٨٦٠ هەزار و ٥٣٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٩٩ هەزار و ٩٤٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٤ هەزار و ٧٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٢ هەزار و ٦٠١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا سێ هەزار و ٢٧٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.