Rewa Mahmood Hasan
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی -AA
لە نزیک دادگای سلێمانی خۆپێشاندانی بێمۆڵەت دەستیپێکرد و پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەرانی دا.
کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لە شەقامی بەختیاری سلێمانی، دوای ئەوەی چوونە نێو بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان رێگرییان لێکرا. بهڵام زیان بە دەرگا و حەوشەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کەوتووە.
هاوكات خۆپیشاندەران لەشێوەی گرووپ گرووپ بە شەقامەکانی سلێمانیدا بڵاوبوونەتەوە.
بهپێی زانیارییهكانی پهیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی بێمۆڵەت دەستگیرکراون.
بەشێک لە خۆپیشاندەران هەوڵیان دا هێرشبكهنه سەر بینای کۆمپانیای قەیوان گرووپ لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەسەر شاڕێی سالم، بەڵام دواتر هێزێکی ئەمنیی رێگریان لێکردن، تەنیا زیانیان گەیاندووە بە بیلبۆردی رێکلامەکانی سەر شەقامهكه.