Sarmand Hameed
08 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٣٨٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤١٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٦ هەزار و ٤٩٧ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكهوە گەیشتە ٦٢٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٣٨٤ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٩٨٠ لە هەولێر، ٤١١ لە سلێمانی، هەزار و ٧٧٨ لە دهۆک، ١٢٣ لە گەرمیان، ٦٧ لە راپەڕین و ٢٥ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٤١٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر، ٢٥٩ تووشبوو و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان
- پارێزگای سلێمانی، ٩٣ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٦٥ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان، ٢٢ تووشبوو
ئیدارەی راپەڕین، شەش تووشبوو
- پارێزگای دهۆک، ٥٠ تووشبوو
- پارێزگای هەڵەبجە، ١١ تووشبوو
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٨٥ لە هەولێر، ٣١ لە ئیدارەی گەرمیان، ٣٠ لە دهۆک و ١٣ لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٢٢٢ هەزار و ٧٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٩٢ هەزار و ٩٩٧ لە هەولێر، ٦٩ هەزار و ٦١٤ لە سلێمانی، ٥٧ هەزار و ٣٨٠ لە دهۆک و دوو هەزار و ٨٧ لە هەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢١ هەزار و ٥٢١ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ٢١ هەزار و ٢٢٠ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ٣٠١ هاووڵاتیی لە هەشت شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١١٠ لە سلێمانی و ١٩١ لە دهۆکە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٣ هاووڵاتیی دیکە کەرەنتین کراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٤٩٧ تووشبوو کە پێنج هەزار و ٩٢٠ لە هەولێر، نۆ هەزار و ١٢ لە سلێمانی، هەزار و ٤٤ لە دهۆک و ٥٢١ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٦٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ١٦٢ لە هەولێر، ٤٤٥ لە سلێمانی، هەشت لە دهۆک و هەشت حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و ١٠ هەزار و دوو نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە سێ هەزار و ٥١١ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٥٩٣ لە سلێمانی، ٤٣٥ لە دهۆک و ٤٦٣ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا پێنج هەزار و ٨٧٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە دوو هەزار و ٢٤٧ لە هەولێر، دوو هەزار و ٩٧٤ لە سلێمانی، ٦٠١ لە دهۆک و ٥٠ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.