Abdulhameed Husseın Karam
07 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
لە رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای هەولێر - کۆیە، ١١ كەس بوونە قوربانی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك دەربەندی گۆمەسپان لەسەر رێگای هەولێر-کۆیە، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، لە ئاکامی رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوه و حەوتی دیکەیش برینداربوون.
ههر بهپێی زانیارییهكان، یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییە بەناوی ئەحمەد عەزیز کە هاوکات وەرزشوان و ناوبژیوانی تۆپی پێی عێراق و کوردستان بوو و هاوسەر و منداڵێکیشی لەگەڵدابووە.
یەکێکی دیکە لەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە یاریدەدەری پزیشک بووه لە خاڵی پشکنینی دێگەڵە، بەناوی نەجات حەمەد.
دوای رووداوەکە قوربانییەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.