عێراق

هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

Heman Hussein Yaseen  | 02.03.2026 - نوێکردنەوە : 02.03.2026
هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

Arbil

هەولێر -AA

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر بارەگای فیرقەی ١١ لە ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە)ی سەر بە پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بارەگای فیرقەی ١١ی هێزی پێشمەرگە لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە ڕێگای فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە پەلاماردراوە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و نانەوەی پشێوی زیاتر.

وەزارەتەکە داواشی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کردووە کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت و بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە ڕووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی بکات.

جەختیش لەوەکراوتەوە کە بەردەوامی دان بەم کردەوە تیرۆریستیانە بێ وەڵام نابێت.

ئەم ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ژمارەیەک مووشەک و دڕۆن ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın