عێراق

ئاگرەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەردەوامە

Heman Hussein Yaseen  | 01.03.2026 - نوێکردنەوە : 02.03.2026
ئاگرەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەردەوامە

Arbil

هەولێر - AA

ئاگرەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە لە ئاکامی هێرشی دڕۆن و مووشەکییەکان کەوتووەتەوە، بەردەوامە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چەند هێرشێک بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدرا و دواتر چەند دەنگێکی گەورە لە هەولێر بیسترا و هاوکات لە ئاسمانەوە بەرپەرچدانەوەی سیستەمی بەرگریی بینرا.

یەکێک لە هێرشەکان کە بەشێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کردووتە ئامانج، ماوەی یەک کاتژمێرە تا ئێستاش ئاگر و دووکەڵێکی زۆر لە بەشێکی فڕۆکەخانە دەبیندرێت.

هەرچەندە زەرەر و زیانەکانی دیارنین بەڵام وێرای هێزە ئەمنییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی ئەمبوڵانس چوونە ناو فڕۆکەخانە و پاشان بەرەو دەرەوەی فڕۆکەخانە ڕۆیشتن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın