عێراق

سیستەمی بەرگریی بەرپەرچی چەند ھێرشێکی بۆ سەر ھەولێر دایەوە

Heman Hussein Yaseen  | 02.03.2026 - نوێکردنەوە : 02.03.2026
سیستەمی بەرگریی بەرپەرچی چەند ھێرشێکی بۆ سەر ھەولێر دایەوە

Arbil

هەولێر - AA

کەمێک پێش ئێستا چەند دەنگێکی گەورە لە ئاسمانی ھەولێر بیستران و لە ئاسمانی شارەکەش دیمەنی دووکەڵ و پاشماوەی ئەو سێ دڕۆنە دەبینران کە سیستەمی بەرگریی پووچەڵی کردبوویەوە.

ھێرشەکان بۆسەر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئەنجامدرابوون و لەلایەن سیستەمی بەرگریی جێگیرەوە لە ھەردوو بنکەدا، بەرپەرچی ھێرشەکە درایەوە و لە دڕۆنەکان لە ئاسمان تێکشکێندران.

بەھۆی بەربوونەوەی پارچەی دڕۆنە تێکشکاوەکە، زیان بەر ئۆتۆمبێل کەوتووە و زیانی گیانی نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە و بەھۆیەوە ھێرش و بۆردوومانەکان بۆسەر پێگە و بەرژەوەندییەکانی یەکتر بەردەوامە.

لەم چوارچێوەیەشدا لەمیانی ئەم سێ ڕۆژەدا، نزیکەی ٣٠ ھێرشی دڕۆنی و مووشەکی بۆسەر ھەرێمی کوردستان ھەبووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن