Sarmand Hameed
15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ٥٨ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی رێکخراوەکە و تەواوی مامۆستایانی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە "له يادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى له يه‌كێـتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كورستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به رێز و پێزانينه‌وه له هه‌وڵ و ماندووبوون و له خه‌بات و قوربانيدان و تێكۆشانيان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، دهڕوانين".
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە "مامۆستايانى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديشدا هه‌ميشه پێشه‌نگانه، رۆڵێكى ديار و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاكى كوردستانيدا گێڕاوه و ده‌گێڕن، له ئاڵۆزترين و سه‌ختترين رۆژگاريشدا ده‌ستيان له ئه‌رك و په‌يامى پيرۆزى په‌روه‌رده‌يى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌رگيز نه‌يانهێشتووه رۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "مامۆستايان كه يه‌كێك له گرنگترين توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كيى پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كن، به‌دڵنياييه‌وه شايسته‌ى ژيان و گوزه‌رانى باشترن و له‌م ياده‌دا هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ مافه‌كانيان دووپات دهكهينهوه. سوپاسيان ده‌كه‌م، ده‌ستى ماندووبوونيان ده‌گوشم و پيرۆز و شكۆدار بێت يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان".