15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
سه‌ڵاحه‌ددین - AA
له هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆ سه‌ر گوندی ئهلجهلهم له شارۆچكه‌ی سامه‌ڕا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه، مه‌هدی تاقی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، به ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه له هێرشی تیرۆریستانی داعشدا موختاری گوندی ئهلجهلهم و دوو برای كوژراون.
تاقی باسی له‌وه كرد كه تیرۆریستان ئاگریان له ماڵی موختاره‌كه به‌رداوه.
هه‌روه‌ها تاقی باسی له‌وه كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆن كراوه.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له حوزه‌یرانی 2014دا، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی مووسڵ، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار و به‌شێكی پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركووكدا و، پاشان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ئه‌و ناوچانه له‌و رێكخراوه پاككرایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له ٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌یاند.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ تێپه‌ڕیوە به‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی عێراق له داعش، به‌ڵام له گونده‌واری ئه‌و پارێزگایانه‌ی پێشتر به ده‌ست رێكخراوه‌كه‌وه بوون، داعش به‌رده‌وام ئه‌و جۆره په‌لامارانه ئه‌نجام ده‌دات.