Heman Hussein Yaseen
15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
ههولێر - AA
دوای دوو مانگ، بۆ یەکەمجار نوێژی ھەینی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە تیاییدا مامۆستایانی ئایینی تیشکیان خستە سەر جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە میانی بەڕێوەچوونی گوتاری نوێژی ھەینییدا، گوتاربێژی مزگەوتی ئاڵتوون ستی، دکتۆر مەولود گۆران ئاماژەی بەوەکرد کە گیانی مرۆڤ لە ھەموو شتێک گرنگترە و دەبێت رێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگیرێت و گوتی: ''خۆپاراستن ئەرکێکی کاتییە و ھەموومان پێیوە پابەند دەبین، ئێستا کە رێگای مزگەوتمان لێکراوەتەوە دەبێت خۆپارێزی بکەین چونکە گیانی مرۆڤ گرنگترە، بۆیە ھەر کاتێک خەڵکێک ھەستی کرد دەبێتە مەترسی بۆسەر گیانی مرۆڤ دەبێت ھەموو شتێک بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی گیانی مرۆڤی دیکە نەخاتە مەترسییەوە''.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، دکتۆر مەولود گۆران، تیشکی خستە سەر خودا پەرستی و رایگەیاند کە دەتوانین لە ھەموو شوێنێک خودا پەرستی بکەین و ھیچ کەس بە نەچوونە مزگەوت بێ دین نابێت و گوتیشی: ''سەبارەت بە پەرستش لە مانگی رەمەزان و شەوی قەدر و نوێژی تەراویح، ھەمووی پەرستشن، ئێمە پابەندین بەڵام بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرکەکان لەماڵەوە ئەنجام دەدەین، ئەمانە ھیچ لە دڵتان گران نەبێت و وانەزانن ئینسان بێ دین بووە، وا نەزانن کە نەھاتوون بۆ مزگەوت واتا عیبادەتت لەدەستت چووە، نەخێر ئێمە بنەمای شەرعیمان ھەیە و دەتوانین لەماڵەوە بە رێکوپێکی ئەنجامی بدەین''.
دکتۆر مەولود گۆران گوتیشی: ''ئێمە مزگەوت و بەردی رەشی کەعبە ناپەرستین تا ناچاربین لەوێ پەرستش بکەین بەڵکو ئێمە خودایەک دەپەرستین، ماڵی خۆت مزگەوتە و دەتوانی ئەرکەکانی لێ جێبەجێ بکەیت''.

لەم ھەینییەدا، کەمتر جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەبینرا و ھاووڵاتییان لە نزیک یەکترەوە نوێژیان کرد و ژمارەیەکی کەمیش لە بەشداربووان، ماسک و دەستکێشیان بەکارھێنابوو، هاوكات بههۆی جێبهجێكردنی رێنماییهكانهوه، ماوهی گوتارهكه تهنیا پێنج خووكلهكی خایاند.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو مانگە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارە تەندروستییەکان ھیچ رێورەسمێکی ئایینی لە مزگەوت، کڵێسا و شوێنەکانی دیکە بەڕێوەناچێت و ئەمڕۆ ھەینی بۆ یەکەمجار دوای دوو مانگ، دەرگاکای مزگەوتەکان و کڵێساکان کرانەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان ئەرکە ئاینییەکانییان لێ بەجێ بگەیەنن.