Muhammed Ali Kamal
15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
سلێمانی - AA
١٣٩ هاووڵاتى لە سوید و ٨٤ هاووڵاتى لە ئیماراته‌وه گەڕێنرانەوە هەرێمى کوردستان
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سەرۆكی حكوومەت، مه‌سرور بارزانی، به دوو فڕۆکە ١٣٩ هاووڵاتى لە سوید و ٨٤ هاووڵاتى لە ئیماراته‌وه، كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەورووپا و ئیمارات گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە هەرێمى کوردستان.
باس لهوهشكراوه، پرۆسەكه به ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدراڵ، لەگەڵ نوێنەرایەتییهكانی حکوومەتى هەرێم لە بەغدا و سوید، وەزارەتى دەرەوەى سوید، باڵیۆزخانەى سوید لە بەغدا و هێڵی ئاسمانى عێراقیە بەڕێوەچووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنیان به فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەسەردا جێبەجێدەکرێت و بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.