16 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
سەڵاحەددین– AA
له ئاكامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوجێل له پارێزگای سەڵاحەددین دوو سه‌رباز كوژران.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سەڵاحەددین ، مه‌هدی ته‌قی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی پشكنین له شارۆچكه‌ی دوجێل.
ته‌قی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا دوو سه‌رباز كوژراون. دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ش تیرۆریستان به خێرایی ناوچه‌كه‌یان جێ هێشتووه. به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستانیش هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ست پێ كردووه.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی کردبوو. سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، له ٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌یاند.
وێڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان دەرکردووە و شارەکانیيان ئازادکرد بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لە سەر ھێرشەکانیان به‌تایبه‌ت لە گوندەوارەکانی پارێزگاکانی کەرکووک، مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار.