Zana Natık Kerem
02 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2020
سەڵاحەددین ــ AA
لە ئاكامی زنجیرەیەك پەلاماری داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، 10 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.
لەوبارەوە پارێزگاری سەڵاحەددین، محەمەد كەریم بەلەداوی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئاشكرایكردووە كە هێزی لیوای 41ی سەربە حەشدی شەعبی، بەرپەرچی پەلامارێكی چەكدارانی داعشی داوەتەوە بۆ سەر ناوچەی تەل زەهەب سەربە قەزای بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.
لای خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، لیوا روكن موحسن حاتم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە چەكدارانی داعش پەلاماری حەشدی شەعبییان داوە لە ناوچەی مكێشیفە سەربە پارێزگای سەڵاحەددین.
راشیگەیەندراوە كە لە ئاكامی ئەو پەلامارانەی داعش، 10 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش برینداربوون.