Zana Natık Kerem
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە هۆكاری دوو تەقینەوەكەی نێو سەربازگەی سەقەر باشووری بەغدا، بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خراپی عەمباركردنی چەك و تەقەمەنیی سەربازگەكە دەگەڕێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە داوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستیان كەوتووە، دەركەوتووە هۆكاری ئەو دوو تەقینەوەیەی كە دوێنێ یەكشەممە لە سەربازگەی سەقەر روویاندا، بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خراپی عەمباركردنی چەك و تەقەمەنیی سەربازگەكە دەگەڕێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە هێشتا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و دواتر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان رادەگەیەندرێت.
دوێنێ دوو تەقینەوە لە سەربازگەی سەقەر لە ناوچەی سەیدییە باشووری بەغدا روویاندابوو.