نێچیرڤان بارزانی: "حکوومەتی عێراق چیتر ڕێگە نەدات شنگال شوێنی تەراتینی ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان بێت"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی: "جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه".

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دەکات و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات، ڕێگە نەدات "شنگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بن".
لە ١١هەمین ساڵیادی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەی شنگال و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌كى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه، چيتر ڕێگه نه‌دات شنگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بن".
سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، "جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی وێرای داوای بە "جینۆساید ناساندن"ی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، جەختی لە ئازادکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان کردووەتەوە.