Sarmand Hameed
18 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له نزيكه‌وه به‌دواداچوونى بۆ رووداوى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى غازى ئەمشهوى سلێمانى كرد كه به‌هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ک هاووڵاتیى گيانيان له ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی پەیوەندییەکەدا نێچيرڤان بارزانى له دوايين هه‌واڵى قوربانيان و بريندارانى رووداوه‌كه‌ى پرسى و له رێگه‌ى پارێزگای سلێمانییه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانيان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييهك بۆ لايه‌نه پهويهندارهكانى پارێزگاى سلێمانى ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه پارێزگارى سلێمانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پرسين و په‌يوه‌نديى نێچيرڤان بارزانى، دوايين هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌كانى رزگاركردن و چۆنيیهتيى روودانى ته‌قينه‌وه‌كه و زيانه‌كانى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو.