Sarmand Hameed
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای رووداوه‌كه‌ی سه‌ر رێگای دووكان - رانیه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا ناسنامه و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەر ڕێگای سەرەکی دووکان - رانیە رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی (تۆیۆتا - پرادۆ، تۆیۆتا - كرۆلا، بارهه‌ڵگر)دا روویداو بووه هۆی سووتانی پرادۆكه، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێله پرادۆكه‌دا بوون.
لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی به‌ته‌واوی سووتان، نه‌توانرا ته‌رمه‌كان بناسرێنه‌وه، هەر بۆیە پاش رووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدۆزرێنه‌وه.
ئەوەش خراوەتە روو کە کوڕێكی ئه‌و خێزانه سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كردووە و پاش لێكۆڵینه‌وه و پشكنینه‌كان توانراوە ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان بدۆزرێنه‌وه.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە قوربانییه‌كان پێكهاتوون له ژن و پیاوێك و دو منداڵیان به‌ناوه‌كانی (س، ب، ح له‌دایكبووی 1972 شۆفێری ئوتۆمبێله‌كه، ل، ر، د له‌دایكبووی 1972 هاوسه‌ری پیاوه‌كه، ئـ، ب، ح له‌دایكبووی 2009 منداڵی شۆفێره‌كه، ر، ب، ح له‌دایكبووی 2011 منداڵی شۆفێره‌كه).
ئەوەش خراوەتە روو کە به‌پێی لێكۆڵینه‌وه و زانیارییه ده‌ستكه‌وتووه‌كانی پۆلیس، ئه‌و خێزانه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانین، به‌ڵام به‌ناسنامه خه‌ڵكی ناحیه‌ی شێخان سه‌ر به‌قه‌زای شنگال-ن.