Ibrahim Ramadan,Zana Natık Kerem
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
دیالە ــ AA
لە ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق، فەرماندەیەكی حەشدی شەعی كوژرا.
لەمبارەیەوە ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، نەقیب جەعفەر وائیلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە فەرماندەی هێزی تۆپخانەی حەشدی شەعبی، عامر خەزرەجی لە هێرشێكی داعشدا لە دیالە كوژراوە.
نەقیب جەعفەر وائیلی روونیكردەوە كە تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر خاڵێكی هێزەکانی حەشد لە دەورووبەری خانەقین باكووری دیالە و لە ئاكامدا، فەرماندەی هێزی تۆپخانەی حەشدی شەعبی، عامر خەزرەجی و چەكدارێكی دیكەی حەشدی شەعبی كوژراون.