Heman Hussein Yaseen
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق جۆرجیۆس ئەلەمانۆس کرد.
بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا کە کۆنسولی گشتیی یۆنان لە ھەرێمی کوردستان ستاڤرۆس کریمیس ئامادەی بوو، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و یۆنان.
لە ھەواڵەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە ھەر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی یۆنان جۆرجیۆس ئەلەمانۆس ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان ھەرێمی کوردستان و یۆنان کردووە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا نیشانداوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و خوێندندا.