Zana Natık Kerem
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریست و ٤٧ تۆمەتباری لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک ، سەڵاحەددین، بەغدا، بەسرە، ئەنبار و میسان راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی تیرۆریستان و تۆمەتباران لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا، بەسرە، ئەنبار و میسان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریست و ٤٧ تۆمەتبار دەستگیرکراون.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.