Heman Hussein Yaseen
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە رۆژی سێشەممە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری رەوشێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە کە لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست روو لە ناوچەکە دەکات و بارانبارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەست پێ دەکات لەگەڵ بارانبارین و بارستە ھەوایەکی سارد.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئاستی باران مامناوەند دەبێت، ھەروەھا لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت بە گشتی، کاریگەری ئەم شەپۆلە رۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت.