Necat Haza
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
وان - AA
لە پارێزگاکانی وان، ئاگری، بەدلیس، مووش و هەکاری لە رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، هۆشداری درا لە بارەی هەرەسی بەفر و روودانی بەستن.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت کەش و هەوای ناوچەکە بە گشتیی کەمێک هەوراوی و ساماڵ بێت.
لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت کاتەکانی بەیانیی و شەو روودانی بەستن و بەسەهۆڵبوون و شوێن بە شوێن تەم و مژ رووبدات، پلەکانی گەرما لە ناوچەکەدا ئاسایی بێت.
توندەبا لە ئاراستەی خۆرهەڵات و باکوورەوە بە هێواشی هەڵ دەکات و ماوە ماوە بەهێز دەبێت و، چاوەڕوان دەکرێت لە دەریاچەی وان لە ئاراستەی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتەوە خێراییەکەی بگاتە (٢٠-٥٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە رۆژدا بەمشێوەیە بێت؛ لە وان چوار پلە، لە بەدلیس و هەکاری دوو پلە، لە مووش چوار پلە ژێر سفری سەدی بێت.
بەگشتیی لە ناوچەکەدا هۆشداریدراوە لە روودانی بەستن و بەسەهۆڵبوون، لەگەڵ توانەوەی بەفری سەر چیاکان لە ناوچە سەختەکان کە مەترسی روودانی هەرەسی بەفر دەکرێت و، بە پێویست زانراوە هاووڵاتیان هۆشیاربن و رێوشوێن بگرنەبەر.
لە لایەکی دیکەوە، لە پارێزگای مووش کە تەمێکی چڕ باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە، ماودای بینین دابەزیووە بۆ ١٠ مەتر.
تیمەکان کە لە رێگاکانی نێوان مووش-بەدلیس و مووش-بینگۆل چاودێری دۆخەکە دەکەن، هۆشداریاندا بە شۆفێراندا کە ئاگاداربن.
ئەو تەمەی دەشتی مووشی داپۆشی بوو، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دروست کردبوو.