Mesut Varol
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
وان – AA
هۆشداری درا له هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس ،مووش و هه‌كاری.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه پێشبینی ده‌كات ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی نیمچه هه‌وراوی بێت و له چه‌ند شوێنێكیش ته‌مومژ و زوقم گرتن روو بدات و پله‌كانی گه‌رمایش به‌پێی وه‌رزه‌كه ئاسایی بێت.
بایه‌كیش له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵات هه‌ڵ بكات و بگاته ئاستی تونده‌بای مامناوه‌ند و ماوه ماوه‌یش بگۆڕێ بۆ تونده‌با.
پێشبینی ده‌كرێت کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: وان و هه‌كاری ٦، به‌دلیس ٣ و مووش ٢ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
هه‌روه‌ها هۆشداریش دراوه به هاووڵاتییان له ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له قه‌دپاڵی بهرزایییهكانی ئه‌م پارێزگایانه‌ی توركیا.