ژيان

لە مالیزیا زیاتر لە حەوت هەزار کەس بە هۆی لافاوەوە گوازرانەوە بۆ ناوچەی ئارام

- مالیزیا.. گیانلەدەستدانی دوو کەس و، گواستنەوەی زیاتر لە حەوت هەزار کەس بۆ ناوچەی ئارام بە هۆی لافاوەوە.

Ömer Faruk Yıldız  | 04.01.2021 - نوێکردنەوە : 04.01.2021
لە مالیزیا زیاتر لە حەوت هەزار کەس بە هۆی لافاوەوە گوازرانەوە بۆ ناوچەی ئارام

Kuala Lumpur

کوالا لامپور - AA

بە هۆی بارانی بەخوڕی وەرزیی و دروستبوونی لافاو، لە ویلایەتەکانی جۆهۆر و پاهانگ لە مالیزیا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و، زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش گوازرانەوە بۆ ناوچەی ئارام.

لە راگەیاندراوێکدا کە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردنەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەو ناوچانەی جۆهۆر کە لافاویان تیایدا رووداوە ژمارەی ئەو کەسانە گوازراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام لە هەزار و ٧٨٠ کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ شەش هەزار و ٥٥٧ کەس.

لە ویلایەتی پانهان-یش تا ئێستا ٥١٣ کەس بە هۆی کاریگەری لافاوەوە گوازراونەتەوە بۆ ناوچەی ئارام.

هەروەها دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، لەو ویلایەتە دوو کەس کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون بەهۆی لافاوەوە خنکان.

لە لایەکی دیکەوە، لە شاری گەشتیاری فریسەر هیڵ لە ویلایەتی پانگ بە هۆی بارانی وەرزییەوە هەرەسی خاک روویدا و، بەهۆیەوە ١٣ ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامێک گیریان خوارد، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی رزگارکردن گەیشتنە ناوچەکە و ئەو کەسانەیان گواستەوە کە گیریان خواردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın