Selami Küçükoğlu
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
شەوی رابردوو، نزمترین پلەی گەرما لە شاری قەرس لە ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات تۆمار کرا کە ٢٢ پلەی ژێر سفر بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه بە گشتی هه‌وراوی بێت و کاتەکانی بەیانی و شەو، شوێن بە شوێن تەم و سەهۆڵبەندان رووبدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچەکە راشیگەیاندووە کە پله‌كانی گه‌رما بەپێی وەرز ئاسایی دەبێت و توندەبا لە باکوور و باکووری خۆرئاواوە بە هێواشی هەڵدەکات و ناو بە ناو بەهێز دەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت بەهێزی ئەو توندەبایەی لە باکوور و باکووری خۆرئاواوە هەڵدەکات بگاتە ٤٠ بۆ ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە هەندێک شوێن ببێتە گەردەلوول.

شەوی رابردوو، نزمترین پله‌ی گه‌رما لە پارێزگای قەرس تۆمار کرا کە ٢٢ پلە ژێر سفری سەدی بوو لە دوای ئەویش لە ئاگری ١٩ پلە ژێر سفر سه‌دی، ئه‌رزه‌ڕۆم ١٧ پلە ژێر سفری سەدی، ئەردەخان ١٣ پلە ژێر سفری سەدی، دێرسم ١٠ پلە ژێر سفری سەدی، ئه‌رزینجان هەشت پلە ژێر سفری سەدی و لە ئیدر چوار پلە ژێر سفری سەدی بوو.
كه‌شناسی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات پێشبنی ئەوەیشی بڵاوکردووەتەوە کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا لە ناوچه‌كه بەم شێوەیە دەبێت: ئیدر سێ پلە، دێرسم سفر پلە، ئەردەخان ١٢ پلە ژێر سفری سەدی، قەرس و ئەرزەڕۆم حەوت پلە ژێر سفری سەدی، ئاگری پێنج پلە ژێر سفری سەدی، ئه‌رزینجان دوو پلە ژێر سفری سەدی بێت.
ئاستی بەفر لە ناوەندەکانی خلیسکێنەدا بەمشێوەیەیە: پالاندۆکەن ١٢٦ سم، کۆناکڵی ٥٥ سم و جبڵتەپە ٥٢ سم.
هاوکات هاووڵاتییانی ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.