Serhat Zafer,Faruk Kara
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
سێواس- AA
لە قەزای کۆیولهیسار سەربە پارێزگای سێواس، پاسێک خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکی وەرگەڕاودا و لە ئاکامدا خۆیشی وەرگەڕا، بەهۆیەوە یەک کەس گیانی لەدەست دا و ٢٧ی دیکەیش برینداربوون.
رووداوەکە لەسەر رێگای وشکانیی D-100 روویداوە کە بەهۆی بارینی بەفرەوە بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سایدی بەرامبەر و وەرگەڕاوە، پاشان پاسێک خۆی پێدا کێشاوە و ئەویش وەرگەڕاوە.
دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاریی بەپەلە، رزگارکردن و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە.
لە رووداوەکەدا، سەرنشینێکی پاسەکە کە هاووڵاتیەکی ٤٤ ساڵان بووە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
برینداران بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کۆیولهیسار و سوشەهر و هەندێکیشیان رەوانەی سێواس کران.
بەهۆی رووداوەکەوە رێگای سێواس-ئەرزینجان و سێواس-تۆکات بۆ ماوەیەک بەڕووی هاتوچۆدا داخران و پاشان کرانەوە.