Heman Hussein Yaseen
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
هەولێر - AA
بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت، قوباد تاڵەبانی، لە رێوڕەسمێکدا وێستگەی کارەبای ھەڵمی خەبات بەگەڕبخات.
بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار بۆ وێستگەکە تەرخانکراوە و لە رابردووشدا تیمێکی کۆریای باشوور بۆ بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای ھەڵمی خەبات سەردانی ھەولێریان کرد و، بە دوو قۆناغ کاریان لەسەر وێستگەکە کردبوو.
ھاوکات وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردبوو کە بە تەواوکردنی کارەکانی وێستگەکە، بڕی ١٥٠ مێگاوات کارەبا بۆ ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، کە ئەمەش سوودی بۆ زیادکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا نیشتمانی هەیە.