Muhammed Ali Kamal
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٣٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٤٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٣٢ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٩١ لە هەولێر، ٦٠١ لە سلێمانی، ٦٢٥ لە دهۆک، ٤٠ لە هەڵەبجە و ٢٧٥ لە گەرمیان بووه، دەرەنجام ٢٤٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر ٧٠ تووشبوو
- پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٧٧ تووشبوو و نۆ گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان ٧٦ تووشبوو و دوو گیانلهدهستدان
ئیدارهی راپهڕین یهك گیانلهدهستدان
- پارێزگای دهۆك سێ تووشبوو
- پارێزگای ههڵهبجه ١٤ تووشبوو و دوو گیانلهدهستدان
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٦٢ هەزار و ٦٩١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٠ هەزار و ٣٩٣ لە هەولێر، ٥٣ هەزار و ٦٠٤ لە سلێمانی، ٣٧ هەزار و ١٥٩ لە دهۆک و ههزار و ٥٣٥ لە هەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٤٦ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٧٥ هەولێر، ههزار و ٨٥٠ له سلێمانی (لهماوهی دوو ههفتهدا) حهوت له گهرمیان، شهش له راپهڕین و ههشت له ههڵهبجه بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکراکراوە، کە لە کۆی ١٨ هەزار و ٦٤٩ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٧ ههزار و ١٦ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ههزار و ٦٣٣ هاووڵاتیی لە ٢٩ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٢٨٥ له سلێمانی و ههزار و ٣٤٨ لە دهۆک.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٥ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٦٩٥ تووشبوو کە دوو ههزار و ٤٤٣ لە هەولێر، شهش هەزار و ٦٦٨ لە سلێمانی، ٢٩٦ له دهۆک و ٢٨٨ لە هەڵەبجەیە، لەنێویاندا ٣٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە کە ٥٤ له هەولێر، ٢٨٠ له سلێمانی و شهش لە هەڵەبجە بووە، و پێنج هەزار و ٣٢٤ نەخۆش چاکبووەتەوە کە ههزار و ٦٧٢ لە هەولێر، سێ ههزار و ٣١٢ لە سلێمانی، ١٩٠ لە دهۆک و ١٥٠ هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٣١ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٧١٧ لە هەولێر، سێ هەزار و ٧٦ لە سلێمانی، ٩٨ لە دهۆک و ١٤٠ لە هەڵەبجەن.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.