Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین هێنیس پلاسخارت کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە دیداری نێوان مەسرور بارزانی و جینین هێنیس پلاسخارت-دا، پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی تاوتوێ کراوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، رۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەکە بەرز ھەڵسەنگێنراوە و هەردوولا خوازیاربوون کە حکوومەتی داهاتووی عێراق، حکوومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات.