Abdulhameed Husseın Karam
24 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە یادی ٤٦ ساڵەی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا ، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە: "لە ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە ١٩٧٤/٤/٢٤ لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە ھۆی وێرانبوونی شارەکە و شەھید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بەداخەوە لە ١٩٨٢/٤/٢٤ رژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانی قەڵادزێ ئەنجامدرا بوو".
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ھەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە".