Abdulhameed Husseın Karam
24 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە یادی ٤٦ ساڵەی بۆمبارانی قەڵادزێدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا کە ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە دەلێت: "لە یادی ٤٦ ساڵەی بۆمبارانی قەڵادزێدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەھیدانی زانکۆی سلێمانی و ھاووڵاتیانی قەڵادزێ دەکەینەوە کە بوونە قوربانیی تاوانێکی تری دڕندانەی ڕژێمی بەعس. سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدان دادەنوێنین، ھەمیشە یادیان بە زیندوویی دەمێنێتەوە".