Sarmand Hameed
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، ستایشی بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیای کرد کە سزای هەتاهەتایی بەسەر چه‌كدارێكی داعشدا سەپاند و ئەو بڕیارەی دادگای بە بڕیارێكی مێژوویی ناوبرد.
رۆژی چوارشەممە، دادگایەکی ئەڵمانیا سزای هەتاهەتایی بۆ ئەندامێکی پێشووی رێکخراوی داعش دەرکرد بە تاوانی ئەنجامدانی جینۆساید و تاوانی دژبە مرۆڤایەتی بەهۆی کوشتنی کچە کوردێکی پێنج ساڵانی ئێزدی لە ساڵی ٢٠١٥دا.
مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە، خۆشحاڵیی خۆی بەو بڕیارە نیشانداوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویەتی "زۆر خۆشحاڵم به‌و بڕیاره‌ی دادگای ئه‌ڵمانیا ده‌ری كرد كه تۆمه‌تی كۆمه‌ڵكوژیی و تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تیی و تاوانی جه‌نگ له‌دژی چه‌كدارێكی داعش ساخ كرده‌وه".
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە: "ئه‌و بڕیاره پێشینه‌یه‌كی مێژووییه و ده‌رفه‌ت ده‌داته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و رزگاربووانی تاوانه‌كانی ده‌ستی داعش تا په‌نا ببەنه به‌ر دادگا و برینیان به هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ریی ساڕ‌ێژ ببێت".