Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
21 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، مارک برایسن ریچاردسن.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە دیدارەکەدا، باردۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کراوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکی حکوومەت هیوای خواستووە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی.
هەروەها راشیانگەیاندووە، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.