Heman Hussein Yaseen
14 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
ههولێر - AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مهسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی كرد.
نووسینگهی رۆژنامەوانیی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا، چالاکییە مرۆییەکانی رێکخراوەکە و پلان و بەرنامەکانیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.
ئاماژهی بهوهشداوه كه شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی، سوپاسی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان رێکخراوەکە و دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە بەتایبەتی ھێزەکانی ناوخۆ، ئاسایش و پۆلیس، ھەروەھا ھەوڵە چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمیان لە زیندانیی و چاکسازییەکاندا بەرز نرخاندووە.
ئهوهشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مهسرور بارزانی ستایشی کار و چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، کارەکانیان ئەنجام دەدەن و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی کارەکانیان، دووپاتکردووەتەوە.