Zana Natık Kerem
14 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رۆژی دووشەممەی ھەفتەی رابردووەوە تا ئەمڕۆ، ٦٥ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە، چوار تیرۆریستی داعش لە بەغدای پایتەخت و تیرۆریستێکی دیکەیش لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکراون.
بەپێی ئامارێک کە ئاژانسی ئانادۆڵوی کۆیکردووەتەوە لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ھەفتەی رابردوودا، ٣٩ تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار دەستگیرکراون.
ھەروەھا ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوێنێ شەممە، ھەشت تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و کەرکووک و ١٣ی دیکەشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکردبوو.