Zana Natık Kerem
06 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە بەرامبەر دووبارە متمانە بە حكوومەتەكەی سوپاس بۆپەرلەمانی كرد و رایگەیاند كە ئەوهەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی.
مستەفا كازمی دوای تەواوكردنی كابینەی حكوومەتەكەی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە تویتێكی بە زمانی كوردی بڵاوكردەوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە تویتەكەیدا نووسیوویەتی: "سوپاس بۆپەرلەمان كە دووبارە متمانەی بەحكوومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوهەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادارو پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق. بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین".
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی سازكرد كە لەمیانی دەنگی لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكوومەتەكەی مستەفا كازمی دا.
لە دانیشتنەكەدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران هەریەك لە فوئاد حوسێن بۆ وەزیری دەرەوە، ئیحسان عەبدولجەبار بۆ وەزیری نەوت، محەمەد كەریم جاسم ساڵح بۆ وەزیری كشتوكاڵ، سالار عەبدولستار بۆ وەزیری داد، عەلا ئەحمەد حەسەن بۆ وەزیری بازرگانی، حەسەن نازم بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری، ئیڤان فائق بۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران دەنگی متمانەیان پێ بەخشرا.