Muhammed Ali Kamal
09 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2022
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، ئه‌نجامداوه.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا كازمی رایگه‌یاندووه: "هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان مانای سووربوونی هه‌ندێكه بۆ درێژەدان بە لۆژیکی ئاژاوە و لێدان له چەمکەکانی دەوڵەت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه، حکوومەت هەموو جۆرە ترساندنێكی هاووڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه سەر یاسا و دەوڵەت ره‌تده‌كاته‌وه.
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان بڵاویکردبووەوە کە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی كێشاوه بە رێگای پیرمام-ھەولێردا.
دژه‌تیرۆر رایگه‌یاندبوو: "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان، کاتژمێر ٢١:٣٥ خولەکی ئەمشەو، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی ده‌كێشێت بەسەر رێگای پیرمام-هه‌ولێردا و، لە ئاکامدا سێ ھاووڵاتی بەسووکی بریندار دەبن، ھاوکات زیانی ماددی بەر خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەوێت".